کۆی دەنگەکان
0
ئیسماعیل سابووری
ئیسماعیل محەممەد ساڵح، ناسراو به ئیسماعیلی سابووری، گۆرانیبێژه.
لە ساڵی 1956 لە شارۆچكەی نۆدشەی سەر بە پارێزگەی كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.
له ساڵی 1970 چووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و گۆرانى وتن.
له ساڵى 1979 لە تەمەنی 23 ساڵیدا بەشی هونەرە جوانەكانی لە زانكۆی تاران تەواو كردووە.
له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ تیپی موزیکی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کرمه‌شان ده‌ستی به‌کاری هونه‌ری کردووه.
له رادیۆکانی تاران، سنه و کرمه‌شان، چه‌ندین گۆرانی تۆمار کردووه.
شارەزاییەكی زۆری لە بواری ئاواز و گۆرانی و مەقامەكاندا هه‌بووه.
بە زیندووكەرەوەی ئاوازە ڕەسەنە كوردییەكان ناسرابوو.
تا ئه‌وكاته‌ى لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووه 105 گۆرانی و ئالبوومێكی بەناوى سەفەرنامەی كوردستان تۆماركردووە.
لە ساڵی 2003 هاتووەتە هەرێمی كوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووە.
له شارى سلێمانى ئالبوومێكی گۆرانى تۆماركردووە.
بەشداری لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و چالاكی هونەریدا كردووە و چەندین كلیپیشی بۆ بەرهەمەكانی لەگەڵ كۆمپانیا و كۆمەڵە هونەرییەكاندا كردووە.
لە هه‌رێمى كوردستان و كوردانى تاراوگه و به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان هۆگرێكی زۆری هەبووە.
له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌شاری سلێمانی ژیاوه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌شی هونه‌ركانی موزیك كاری ده‌كردووه.
له ساڵی 2019 له ته‌مه‌نى 63 ساڵى بە هۆی جەڵتەی دڵ لە نه‌خۆشخانه‌ى شار له شاری سلێمانی كۆچی دوایكردووه و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگردی سەیوان لەسلێمانی بەخاک سپێرداوه.