شەممه - 17ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جەعفەر ماملێ

جەعفەر ماملێ کوڕی سەعید، لە ساڵی1941 زائینی بەرانبەر بە 1319 هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە.

دۆخی نالەباری ژیانی ئەو بنەماڵەیە وا لە هونەرمەند جەعفەر ماملێ دەکات کە پۆلەکانی سەرەتایی خوێندنگا جێ بهێڵێت و کار بکات، تا بتوانن یاریدەدەر بێت بۆ وەدەستهێنانی بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی.

جەعفەر ماملێ جیا لەوەی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەیی دا هونەرەکەی بە شێوەیەکی نافەرمی دەردەخست، لە هەمانکاتیش دا لە هەندێک کۆڕی هونەری بەشداری کردووە و جێگای خۆی لەناو دڵی هونەردۆستان دا کردوتەوە. تا ئەوکاتەی براگەورەی خۆی، محەمەدی ماملێ لە ژیان دا بووە، بە شیوەی فەرمی خۆی تێکەڵاوی بواری هونەر نەکردووە.

هۆنراوەکانی حەزرەتی وەفایی، جانانە و قەتار، ناوئاخنی بەشی زۆری بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندەن، زۆربەی بەرهەمەکانی لای خەڵک تومارکراوە.

لە ساڵی 1992 زائینی لەگەڵ هەندێک لە هونەرمەندانی باشووری کوردستان، بەرهەمی فرمێسکی شەوی لە شاری مەهاباد تۆمار کردووه. لە ساڵی 1995زائینی دا، لە یادی مامۆستا وەفایی کە لە مەهاباد بەڕێوەچوو بەشداری کرد.

لە ساڵی 1999 زائینی لەلایان کۆمەڵەی کولتووری کوردی، بانگهێشت کراوە بۆ وڵاتی سوید و لە گلوبنی شاری ستۆکهۆڵم و دواتر لە چەند شاری تری ئەم وڵاتە کۆنسێرتی بەرێوەبردووە.

هەروەها لە چەندین کۆنسێرتدا لە باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی بەشدار بووە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشدا چەند جارێک کۆنسێرتی گێڕاوە.

‌هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە ساڵی 2020 لە تەمەنی 79 ساڵیدا و لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی دەکات

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌