کۆی دەنگەکان
1
جەلال سەعید
جەلال سەعیدی ناسراو به جەلال سەعید ساڵی 1953 لەشاری مههاباد له رۆژههڵاتی كوردستان لەدایك بووە.
هونەرمەندێكی بهناوبانگی كوردستانه.
لە ساڵی 1958 بنهماڵهكهی روودەكەنە باشووری كوردستان و لە شاری هەولێر دەگیرسێنەوە
خوێندنی سەرەتایی لە هەولێر دەستپێدەكات و هەر لەسەرەتای لاوییەوە خولیای هونەری گۆرانی بووەو لەساڵی 1970ەوە بەرهەمەكانی تۆمار كردووە.
یەكەم بەرهەمی بەناوی چاوی ڕەشی جوانە تۆماردەكات.
جەلال سەعیدی هونەرمەند لەگەڵ تیپی هونەری هەولێرو تیپی هونەری میللی كاری كردووەو دەیان گۆرانی لەگەڵیاندا تۆمار كردووە.
جەلال سەعید بەشداری سەدان بۆنەو ئاهەنگی هونەری كردووەو بەدەنگە بەسۆزەكەی ئەو بۆنانەی خۆش كردووە.
هەروەها لەگەڵ نمایشی تابلۆی هونەری تیپە میللییەكانو گۆرانی گوتووەو رەونەقێكی زیاتری پێبهخشیون.
هونەرمەند جەلال سەعید لەژیانی هونەریدا سەدان گۆرانی تۆمار كردووەوخاوەنی خەرمانێك بەرهەمی هونەرییەو رۆڵی دیاری هەبووە لە بوژانەوەی هونەری میللیو بەستایلێكی نوێوە تۆماری كردوون. بەوەش شوێن پەنجەی بەخزمەتكردنی هونەری كوردییەوە دیارە.
جەلال سەعید خاوەنی دەنگێكی خۆشو رەسەن بوو و هەوادارێكی زۆری هەبوو، ئێستاش بەتاسەوە گوێ لە گۆرانییەكانی دەگیرێت.
ھونەرمەند جەلال سەعید ساڵی 2013 كۆچی دوایی كردو تهرمهكهی لەشاری هەولێر بەخاك سپێردرا.