کۆی دەنگەکان
0
جه‌نگین جه‌مال
جه‌نگین جه‌مال عه‌لی له‌دایكبووی شاری سلێمانییه له باشووری كوردستان.
له ساڵی 1988ـه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه، لای چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌توانا له ئێران وانه‌ی مووزیكی خوێندوه.
جه‌نگین ئه‌ندامی فه‌رمی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بووه‌و بۆ ماوه‌ی سێ له‌گه‌ڵ تیپی مووزیكی شنروێ و تیپی مووزیكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان كاری كردووه‌و ماوه‌ی 5 ساڵیش سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی مووزیكی تیڤی گه‌لی كوردستان بووه. ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گرووپی مووزیكی مه‌حویش بووه.
جه‌نگین له‌سه‌ره‌تای درووستبونی گرووپی مووزیكی لوڕه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه كارده‌كات و ئه‌ندامێكی كارای گرووپ بووه.
ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیه‌و به‌شداری له چه‌ندین كۆنسێرت له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه و له ئێستاشدا فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی مووزیكه.