یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

جوان حاجۆ

جوان حاجۆ ساڵی1957 لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە.

ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە 17 ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە. لە 1979 کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی Ruhr University Bochum خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک Udo Herbst کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت.

مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە. لە ساڵی 2004 ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای 1999 کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ 2007 لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌