کۆی دەنگەکان
0
كه‌ژاڵ ئاده‌می
كه‌ژاڵ ئاده‌می ساڵی 1983 له شاری سه‌قز له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا. زۆر جار شێعره‌كانی ماموستا قانعی ئه‌كرد به گۆرانی و هه‌ستی پاك‌و ناسكی مناڵانه‌ی خۆی پێ ده‌رئه‌بڕی.
ساڵی 1998 رووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد‌و له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بوو. له ته‌مه‌نی 15 ساڵاندا ده‌ستی به ژه‌ندنی ئامێری كه‌مان (ویۆلۆن) كرد‌و ده‌ستی به خوێندنی تێئۆری موزیك كرد.
كه‌ژاڵ له پاڵ مۆسیقادا خه‌ریكی شێعر نووسینیشه. خۆی گوته‌نی شێعر نزیكترین رفێقیه‌تی كه هه‌موو سكاڵا‌و ده‌رده‌دڵێكی لا ده‌كا.
زۆرێك له شێعر‌و گۆرانییه‌كانی ژنانه‌یه‌و باس له ئاوات‌و ئازار‌و هاواری ژنان ده‌كا.
به‌رهه‌می جوانترین وشه یه‌كه‌مین به‌رهه‌می كه‌ژاڵه. ساڵی 2006 بڵاوی كردۆته‌وه‌و له 6 گۆرانی پێك هاتووه.