دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

1

کەمال محەمەد

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.

کەمال له‌ ساڵی‌ 1978ـه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ كاری‌ هونه‌ری‌ كردووه‌.

یەکێک لەدیارترین گۆرانیبێژەکانی باشووری‌ كوردستانه و زیاتر له‌ 100 به‌رهه‌می‌ هه‌یه‌ و زیاتر له‌ 20 كلیپی‌ كردووه‌. له‌نێو گۆرانییه‌كانی‌دا زیاتر له‌ 10 كاری‌ سه‌باره‌ت به‌ نیشتمانه‌.

کەمال محەمەد به‌شێك له‌ كاره‌كانی‌ ئاواز‌و هۆنراوه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.

ساڵی‌ 1984 خه‌ڵاتی‌ باشترین هونه‌رمه‌ندی‌ له‌ هه‌ریمی‌ كوردستان وه‌رگرتووه‌.

‌ساڵی‌ 1991 كوردستانی‌ به‌جێ‌ هێشتووه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌س‌ و كاره‌كه‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ سوید نیشته‌جێیه‌.

تا ئێستاش خاوەنی چەندین ئەلبۆمی گۆرانی ‌و کلیپی ھونەرییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌