کۆی دەنگەکان
1
كامەران عومەر
كامەران عومەر ساڵی 1957 لە شارۆچكه‌ی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی له باشووری كوردستان لەدایك بووە.
دواتر بنه‌ماڵه‌كه‌یان لە سلێمانی نیشتەجێ بوون.
کامەران عومەر لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گەشتێکی پڕ مانا لەم ژانرە هونەریەی موزیک‌دا دەستپێدەکات و سۆزی دەنگیشی هەمیشە جێی سەرنجی گوێگرانی بووە.
كامەران عومەر یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندانی كورده‌و خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره.
گۆرانییه‌كانی زۆرتر بۆنی عه‌شق‌و دڵشكاوی لێ دێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداريی سروودی شۆڕشگێڕانه‌ش بووه و چه‌ندین به‌رهه‌می جیاوازی هه‌یه.
هونه‌رمه‌ند كامەران عومەر چەندین ئەلبۆم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.