هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

1

كه‌نار ته‌ها

كه‌نار ته‌ها له‌ساڵی 1983 له شاری‌ سلێمانی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان له‌‌دایكبووه‌.

سه‌ره‌تای‌ منداڵی له‌و نه‌وه‌یه‌ بووه كه‌ ژیانیان پڕ بووه‌ له‌ شه‌ڕو ئاواره‌بوون و خۆشاردنه‌وه‌ له ‌ڕژێمی‌ به‌عس له‌م شاخ بۆ ئه‌و شاخ، چونكه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌. ئه‌وه‌نده‌ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و شاخ و شه‌ڕو ئاواره‌یی و ناخۆشی بووه‌، ئه‌وه‌نده‌ چێژی‌ له‌ منداڵی‌ و یاریكردن نه‌بینیوه‌.

سه‌ره‌تا له‌منداڵیدا چووه‌‌ته‌ خوله‌كانی‌ هونه‌ری‌ شانۆ كه‌ هاوینان ده‌كرانه‌وه‌، له‌وێ گوێی‌ له‌ مووزیك ده‌بوو ئه‌وه‌‌ وای‌ لێكرد بگه‌ڕێ به‌شوێن جێگه‌یه‌ك كه‌ مووزیكی‌ تێدا بخوێنێت. بۆیه‌ دواتر چۆته‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ گه‌نجان بۆ ئامێری‌ ڤیۆلین.

ده‌سپێكی‌ كاری‌ هونه‌ری كه‌نار بۆ ئه‌و كاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه ‌له‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان خوێندكار بووه‌ و به‌شی مووزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه‌.

كه‌نار ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی گرووپی كیژانی سلێمانی بووه‌و له‌ ساڵی 2012 ـه‌وه‌ ئه‌ندامی گرووپی مووزیكی لوڕه‌.

خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبۆم و كلیپ و گۆرانییه‌ و چه‌ندین ئاوازیشی‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان به‌رهه‌م هێناوه‌‌ و به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی كردووه‌.

شاره‌زایی‌ له‌ ئامێره‌كانی‌ فلووت، سێتارو تارباس هه‌یه‌ و كاری‌ بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند كردووه‌.

 كه‌نار زیاتر حه‌ز به‌كاركردن له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌