هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

1

کەیھان کەڵھوڕ

 کەیهان کەلهوڕ، هونەرمەند، موزیکژەن و ئاوازادانەرى کوردە.

لە ساڵى 1963 لە شارۆچکە شاباد ئیسلام ئاباد لە شارى کرماشانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە.

لە ساڵى 1968 لە تەمەنى 5 ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە.

 لە ساڵى 1975 لە تەمەنى 12 ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى مۆسیقاداوە.

 لە ساڵى 1976 لە تەمەنى 13 بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای رادیۆ و تەلەفزیۆنى ئێران لە کرماشان.

 لە ساڵى 1980 لە تەمەنى 17 ساڵیدا چووەتە وڵاتى ئیتاڵیا.

 دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رویکردۆتە وڵاتى کەنەدا و بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە.

 لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق 1980 ـ 1988 موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.

 لە ساڵی 2017 لەلایەن ڕێکخراوى زانستى، ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ UNESCO وەک بەشێک لە کەلەپورى جیهانى، ئامێرێکى مۆسیقاى جیهانی و بەشێک لە کولتور و رۆشنبیری و کەلەپوری مرۆڤایەتى لە لیستى بەها کولتورییە جیهانییەکاندا ناوى پەسەندکرا و تۆمارکرا.

 لە رۆژی 28/8/2018 هەواڵى پێبەخشینى خەڵاتى هیومان سپریتی ئایزاک سترن Isaac Stern Human Spirit Award پێدرا، کە لە کۆنفرانسى رۆژنامەنووسیى سەمفۆنیا هۆڵی شانگهای بڵاکرایەوە.

 لە ساڵى 2019 کۆنسێرتێکی گەوەرى خۆی لە شارى ئیستەنبۆڵى تورکیا هەڵوەشاندەوە، ئەویش بەهۆى هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 لەگەڵ چەندین تیپ و گروپى مۆسیقاى جیهانیدا کارى هاوبەشى کردووە و بووەتە کەسایەتییەکى نێونەتەوەیى.

 لە کارە هونەرییەکانیدا لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمریکا، چین، تورکیا، هێندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى ئەنجامداوە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.

 لە چەندین وڵات کارى هونەرى ئەنجامداوە، لەوانە: هێندستان، چین، ئازەربایجان، ئەمریکا، هۆڵەندا، تورکیا...هتد

 ئامێرى کەمانچە جۆزە لەپاڵ کەمانچەدا تەنبور و سێتار و شا کەمان دەژەنێت.

 خاوەنى چەندین خەڵاتى جۆراجۆرى هونەرییە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌