هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

كۆسار فه‌تاح

كۆسار فه‌تاح محه‌ممه‌د له‌ساڵی 1987 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه.

له‌ ساڵی 1999 لای چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ئه‌زموون ده‌ستی به‌ خوێندنی ئامێری سه‌نتور كردووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

ئه‌ندام و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گروپه‌كانی ئاته‌شگا و گروپی مووزیكی كورد و گروپی مووزیكی لوڕه‌.

خاوه‌نی خه‌ڵاتی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه‌ بۆ باشترین مووزیكی فیلم له‌ ساڵی 2012 و به‌ربژێری مووزیكی فیلم بووه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیا.

كۆسار خاوه‌نی شه‌ش تراك مووزیكی تایبه‌ت به‌ ئامێری سه‌نتوره‌و له‌ سلێمانی و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وانه‌بێژی ئامێری سه‌نتور بووه‌.

چه‌ندین كۆنسێرتی گۆرانی و مووزیكی ئه‌نجامداوه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و كاری بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ كردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌