یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

لەیلا فەریقی

لەیلا فەریقی گۆرانیبێژێکی ژنی کوردە. لەیلا لە شاری مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و خوشکی مەرزیە فەریقییە. لەیلا لە ئێستادا لە سوێد دەژی.

کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە.

لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی 1991دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی 1997 بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی.

پاشان لە ساڵی 2000 بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی 2002 بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی 2007 دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.

دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی 2017 لەیلا فەریقی دوبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past".

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌