یەکشەممە - 9ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەحسوون کرمزگویل

مەحسوون کرمزگویل عەبدوڵڵا بازنجیر لەدایکبووى ساڵی‌ 1969 لە دیاربەکری‌ باكووری‌ كوردستان.

وەک ئەندامێک لە خێزانێکی 22 مناڵی. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی دیاربەکر خوێندووە.

ھەر لە تەمەنی زوویدا کاری کرد تا بەشداری خێزانەکەی بکات. و دەستی بە گۆرانیوتن کرد لە ئاھەنگی ژنھێنانەکان تا پارە پاشەکەوت بکات. لە 1984، بانگھێشت کرا بۆ ئیستەمبوڵ تا ئەلبومێک بکات بۆ "Güneş Plak" کە بە مانای پارچەی خۆر دێت. و ھەروەھا دەستی بە خوێندن کرد لە لقی دەنگیی زانکۆی ئیستەمبوڵ-پەیمانگای مۆسیقای تورکی.

دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد لە 1980 و 8 ئەلبومی ناپیشەباز خوازەیی یان نەشارەزایییانە ی دروستکرد. کارزانیی ئەو بۆ یەکەم جار لە ئەلبومی "Alem Buysa Kral Sensin" دەردەکەوێت لە 1993 ھەروەکوو بۆمبێک لە جیھانی مۆسیقا و لە لووتکەی ڕیزبەندیی مۆسیقا دانرا. لە 1994، چووە پاڵ کۆمپانیای مۆسیقای پرەستیژ ھەروەک بەرھەمھێنێک. ھونەرمەند، ستایشەکەی بردەوە لەگەڵ فیلمیBeyaz Melek فریشتەی سپی کە خۆی نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە 2009، Güneşi Gördüm خۆرم بینیی بڵاوکردەوە کە خۆی کاری نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە 2010، New York'ta Beş Minare پێنج منارە لە نیویۆرکی بڵاوکردەوە کە ئەمەشیان ھەر خۆی کاری نووسین، دەرھێنان، نواندن و دانانی ئاوازی مۆسیقای فیلمەکەی بۆ کردووە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌