کۆی دەنگەکان
26
مامه سێوه
سڵێوە كوڕی خواجە یەڵدە سڵێوە ناسراو به سێوه و مامه سێوه ساڵی 1890 لەگەڕەكی بەفری قەندی شاری كۆیە له باشووری كوردستان لە ئامێزی خێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە.
هونەرمەندی مەقامبێژ سێوە، خاوەنی دەنگێكی بەسۆزو ئەفسوناویی بوو. سێوە خزمەتێكی زۆری بەهونەری مەقامی كوردی كردووە.
له سه‌ره‌تای ژیانی گه‌نجییه‌وه خولیای هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بووه.
سەرسام بوە بە شیعره‌کانی حاجی قادری کۆیی، ئه‌خته‌ر، قاسید، دڵدار و سافی هیرانی.
مامه سێوهله سەردەمی لاویێتیدا عاشقی وارێی کچی یوسف ناوێک ده‌بێت و به‌عیشقی ئه‌و کچه نازداره گاوره‌وه هونه‌ری مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی له‌لا ده‌خوڵقێ. کە كچه‌كه نابێته قیسمه‌تی مهقامەکانی په‌رده‌یه‌کی خه‌ماوییان به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌کێشرێ.
له سه‌ره‌تادا هونه‌ری مه‌قامبێژی له نه‌شئه‌تی ره‌شید ئاغای حه‌وێزییه‌وه فێر بووه.
مامه سێوه بۆئەوەی زیاتر فێری وتنی مەقام بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێک چووه‌ته لای حه‌ننا تۆمای ناسراو به حهنیلی شاگردی مه‌ربێن، که یه‌کێ بووه له مه‌قامبێژه ناسراوه‌کانی کۆیه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌موو ده‌ستوور و بنچینه‌کانی مه‌قامی کوردی به ده‌قه ئه‌ده‌بی و ئاوازه‌کانییه‌وه به نووسین و له‌به‌رکردنه‌وه فێر بووه.
ژیانێکی سه‌خت و ناخۆشی بردۆته سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازی له خولیای هونه‌ریی نه‌هێناوه و به‌رده‌وام بووه.
له‌سه‌ره‌تادا، هونه‌ره‌که‌ی له چوارچێوه‌ی دیوه‌خان و کۆڕ و دانیشتنی دۆست و یارانی بووە.
لە ساڵی چله‌کان، هونه‌ره‌که‌ی برده سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز.
لە ساڵی 1952 له‌ڕێی قادر دیلانی هونه‌رمه‌نده‌وه چۆته ڕادیۆی کوردی به‌غدا و له‌وێ پێنج مه‌قامی تۆمار کردووه، به‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی کوردستان ناسراوه، کە مەقامەکانیش بریتی بوون لە سه‌حه‌ر، ئایشه گوڵ، گوڵێ، خه‌رامان، به‌هار و کراسی ته‌نگ میره‌م.
چەندین مەقامی بەتۆمارنەکراوی ماونەتەوە.
مامه سێوه بە میراتگری مه‌قامزانانی کۆیه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌م دادەنرێت.
زمانه‌کانی کوردی، سریانی، فه‌ره‌نسی، عه‌ره‌بی و فارسی زانیوه.
له کەنیسەی کۆیە، شوێنێکی تایبه‌ت و دیاری هه‌بوو له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ئایینی، له کاتی نوێژکردن و سرووتەکاندا، هه‌ر ده‌نگ و ئاوازه‌کانی ئه‌و بوون له گوێی نوێژکه‌راندا ده‌زرنگایه‌وه.
خه‌ڵکه‌که تام و چێژێکی زۆریان له‌و ئاواز و گۆرانییه ئایینییانە وه‌رده‌گرت، که له هه‌موو ئێواره‌یه‌کی یه‌ک شه‌مە و له جه‌ژن و سرووتە ئایینییەکاندا به ده‌نگه پڕ جۆش و خرۆشه‌که‌یه‌وه ده‌یگوتن.
یه‌کێ له هه‌ره به‌ناوبانگترین ئه‌و ئاواز و گۆرانییانەی لە کەنیسە دەیوت، ئاوازێک بوو به‌ناوی نقوم شه‌پیر، که ماناکه‌ی به کوردی واتا با هه‌ستین ته‌سبیحات بۆ خودا بکه‌ین، سێوه ئه‌م سرووده دینییه‌ی له‌سه‌ر ئاوازی مه‌قامی حیجاز خوێندووه، که به‌و ده‌نگه پڕ سۆزه‌ی نوێژکه‌رانی ناو کەنیسەی هێناوەتە گریان.
له‌ناو کەنیسە و له کاتی جێبه‌جێکردنی سرووتی ئایینیی مه‌سیحی کریستیانی هه‌ر ئاوازی کوردیی به‌کار هێناوه.
هونەرمەند سێوە ساڵی 1963 كۆچی دوایی كرد.