پێنجشەممه - 6ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

839

محەممەد ماملێ

محەممەد ماملێ

 محەممەد میرزا سەعید عەلی ناسراو به محەممەدی ماملێ، هونەرمەند، لە ساڵی 1925 لە گەڕەکی خڕێ لە شاری مهاباد لە دایکبووە.

 نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە.

 بنەماڵەکەیان بە تێکڕایی هونەرمەند و دەنگخۆش بوونە.

 خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەھاباد تەواو کردووە.

 لە ساڵى 1938 یەکەم گۆرانی خۆی بەناوى رۆیى بەجێى هێشتم وتووە.

 لە رۆژى 29/2/1947 بەهۆى وتنى گۆرانى شیعری بەناوبانگی لایە لایەی هەژاری موکریانى زیندانى کراوە.

 لە ساڵی 1963 ھاتووەتە باشوورى کوردستان و لە شاری سلێمانی و قەڵادزێ ئاھەنگێکی گێڕاوە.

 لە ساڵی 1968 جارێکى دیکە زیندانی کراوەتەوە.

 خاوەنى 9 نۆ منداڵ بووە، کە 7 حەوتیان کوڕ بووە و 2 دووانیان کچ.

 لە ماوەی‌ 56 ساڵی ژیانی‌ هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی‌ تۆمارکردووە.

 لە ساڵی 1994 دوا گۆرانی‌ تۆمارکردووە.

 لە ساڵى 1994 تووشى نەخۆشیەکى سەخت بووە.

 لە ساڵى 1999 لە شارى مەهاباد کۆچى دوایى کردووە و لە مەراسیمێکى شایستەدا لە شارەکە بەخاک سپێردراوە.

 ساڵانە لە شارەکانى کوردستان بە چەندین شێواز ساڵیادى کۆچى دوایى دەکرێتەوە.

ماملێ تەنیا مامۆستایەکی ھونەرمەند و خۆشخوێنێکی شارەزا نەبوو. ئەو ھەر لە سەردەمی گەنجێتییەوە دەگەڵ کاروانی نیشتمانپەروەرانی نەتەوەکەی کەوت. تا ئەو ڕۆژەی لە ژیاندابوو لە سەر ڕێبازی پێشەوای کوردان، شه‌هید پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌د وەفادار ماوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌