چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەریوان سەفادین

مەریوان سەفادین لە ساڵی 1972 لە شاری ھەڵەبجە له‌ باشووری‌ كوردستان لەدایکبووە.

تا ساڵی 1988 و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە و برینداری کیمیابارانەکەشە و بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەرەو سلێمانی بەجێ ھێشتووە. ھەر بەھۆی کیمیابارانەکەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات.

لە ساڵی 1996 کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێ ھێشت و لە ئەڵمانیا و ئایسلەند ژیاوە. پاشان چووەتە سوید.

مەریوان لە ساڵی 1993 دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.

مەریوان سەفادین تا 1996 شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە.

مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دییە لە 2002 و جێژوان لە 2006 بڵاو کردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە. مەریوان چه‌ند گۆرانی به‌ زاراوه‌ی‌ ھەورامیش وتووەتەوە کە شیعرەکان ھی مەولەوی بوون.

لە ساڵی 2014 و بەرەبەری شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، و لە 2017 گۆرانییەکی بە زاراوه‌ی کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاو کردەوە‌و ئێستاش لەخزمەتكردنی هونەری كوردیی بەردەوامە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌