پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

مەرزیە فەریقی‌

مەرزیە فەریقی لە ساڵی 1958 لە شارى مەریوان لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە.

 بە یەکێک لە ژنە گۆرانیبێژە بە ئەزموونەکانی کورد دادەنرێت.

 لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سنەیە.

 خوێندنی سەرەتایی و ناوەندى لە مەریوان دەستپێکردووە.

 لە شارى سنە خوێندنى ئامادەیی تەواو کردووە و هەر لەو شارەش خوێندنى مامۆستایەتى تەواو کردووە.

 لەتەمەنی نۆ ساڵانەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە، چەندین جار لە خوێندنگاکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا، بەشداری چالاکییەکانى کردووە.

 لە ‌سەرەتا دا بە گۆرانیی فارسی و بە گۆرانییەکانی فەتانە وەلیدى گۆرانیبێژی بەنێوبانگی رۆژهەڵاتى کوردستانی دەستی بەکارى هونەرى کردووە.

 لە ساڵی 1977 لەگەڵ کۆڕی مۆسیقای سنە چەندین جار چۆتە سەر شانۆ و گۆرانی وتوە.

 لە گوندێکی نزیک شارى مەریوان بووەتە مامۆستا، دواى دوو ساڵ لەم گوندە بەهۆى درووستکردنى خوێندنگاى سەرەتایى لە سنە دەگوازرێتەوە شارى سنە.

 لە ساڵى 1978 لەگەڵ ناسرى رەزازى هونەرمەند ژیانى هاوسەرى پێکدەهێنێت.

 بەهۆى بەشدارى کردنى لە چالاکى سیاسى و گردبوونەوەکاندا بۆ ماوەیەک زیندانى کراوە و پیشەى مامۆستایەتی لێ سێندراوەتەوە.

 لە ساڵی 1980 چووە بۆ لای ناسرى رەزازى لە شاخ و ئەویش بووە بە پێشمەرگە.

 لەگەڵ ھاوسەرەکەی بۆ ماوەیەک لە نێو کۆمەڵە پێشمەرگە بوون.

 لە ساڵی 1985 لە گەڵ خانەوەدەکەیدا چووەتە تاراوگە و لە وڵاتى سوید وەکو پەنابەر ماوەتەوە و لەوێ نیشتەجێ بووە.

 خاوەنى چەندین گۆرانى و سروودى نیشتمانییە لەوانە: سڵاو بۆ پێشمەرگە، لانکۆڵێ، ژنان، گیانەکەم بەئاسمانی شین، ماچی خودایی، شەش پەپولەکەم و .....هتد.

 بەرلەوەى کۆچی دوایی بکات، ئەلبوومێکی گۆرانی کە لە 6 تراک پێکهاتبوو، ئامادە بوو بۆ بڵاوکردنەوە، تەنها کاری تۆمارکردنی دەنگی مابوو، بەڵام بەهۆى کۆچى دوایکردنى فریا نەکەوت کارى دەنگى بۆ بکات، دواتر دڵنیا ڕەزازی کچی بە دەنگی خۆی لە ساڵی 2006 بڵاویکردەوە.

 لە ساڵی 2005 بەهۆى نەشتەرگەرى دڵ لە وڵاتى سوید لە تەمەنى 47 ساڵى کۆچى دوایى کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە سلێمانی و لە گردی سەیوان نێژرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌