یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

مەزھەر خالقی

مەزهەر خالقی ساڵی 1939 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.

لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لەلای رۆستەم موقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی بووە. ساڵی 1957 بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە.

ساڵی 1958 شاری سنەی بەجێھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازی بەدەستھێناوە.

دواتر چووەتە رێكخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی حكومەتی ئێران. بۆ ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و رەنگی سنە و كرماشان بووە.

ساڵی 1983 هاتووەتە باشووری کوردستان و لە ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی سەرگەڵو- بەرگەڵو کاری کردووە.

دواتر و لە ساڵی 1984 خالقی نیشتمانیی دایكی جێهێشتووە و بۆ ماوەیەك چووەتە بەریتانیا.

دواتریش گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان و ساڵی 2002 گەڕایەوە باشووری کوردستان و ناوەندی ئادانی لە شاری سلێمانی کردەوە کە دواتر بوو بە ئه‌نیستیتۆی‌ کەلەپووری کورد.

مەزهەر خالقی دوای 35 ساڵ، ساڵی‌ 2019 گه‌ڕایه‌وه‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌