یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

موحسین چاوەشی

موحسین چاوەشی حسێنی لەدایکبووی ساڵى 1979 لە خوڕەمشاری‌ ئێران، گۆرانیبێژ، ئامادەکار و ئاوازدانەرێکی بواری پۆپ و ڕۆکە و بە ڕەچەڵەک کوردە.

بەھۆی‌ کاری باوکییەوە کە کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت بووە لەڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ خوڕەمشار و موحسین لەوێ لەدایکبووە. موحسین پێنجەم منداڵە لەخێزانەکەیدا و خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە. لەدوای داگیرکردنی شاری خوڕەمشار لەکاتی شه‌ڕدا، خێزانەکەیان چووەتە شارەکانی کرماشان و دواتر مەشھەد و لەکۆتاییدا لە تاران نیشتەجێبوون.

موحسین چاوەشی دوای ئەوە دیبلۆمی لە ژمێریارییدا بەدەستھێناوە و کۆتایی به‌ سەربازییەکەی ھێناوە، چالاکییەکانی لەبواری مۆسیقا لە ساڵی 2002 لە ئەلبومی نەفرین دەستپێکرد. لەوکاتەوە تائێستا 150 پارچە مۆسیقای بڵاوبووەتەوە لە 10 ئەلبوم و ھەروەھا چەندین گۆرانی تاکی ھەیە. ھەروەھا گۆرانیی فیلمی سەنتووری گووتووە.

لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نەفرین ھەتاکو ئەمڕۆ، دەنگوباسی زۆر ھەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆنێسێرت لەلایەن چاوەشییەوە و ژمارەیەک کەس بەکارێکی خراپیان لەقەڵەم داوە، موحسین چاوەشی ھۆکاری ئەنجام نەدانی کۆنسێرت ئەگەڕێنێتەوە بۆ مۆڵەت پێنەدانی.

بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی 2015ـەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ سینا سەرلەکدا بە ناوی مینا، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی کوردی و لوڕی بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌