هەینی - 7ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

73

موجتەبا میرزادە

موجتەبا میرزادە لە ساڵی 1945 لە شاری کرماشان ھاتۆتە دنیا.

یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە نای و پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە رووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا کردەوە.

لەو ھەل و دەرفەتا بوو کە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ و پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا. دوای ساڵێک لە سنە، گەرایەوە کرماشان و لە گەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیمی خۆشنەوا، مورتزا توندڕە‌و و ھاشمی رەبێعی دوای ئاشنا بوون، دەستی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھو نەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی و وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.

موجتەبای میرزادە لە ساڵی 2005 بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەی تاران كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌