
کۆی دەنگەکان
0
نەجمەدەین غوڵامی
نەجمەدەین ساڵی 1958 لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە دایکبووە.
لە تەمەنی ھەژدە ساڵیەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن.
لە کاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە ھاوکاری کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووە.
پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ 7 ئەلبۆمی بڵاو کردووەتەوە.
نەجمەدەین غوڵامی تا ئێستا 23 ئەلبۆمی بڵاو کردووەتەوە.