کۆی دەنگەکان
0
نامدار قه‌ره‌داغی
نامدار عومه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به نامدار قه‌ره‌داغی ساڵی 1951 له شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری كوردستان له‌دایك بووه.
له‌كاتێكدا باوكی فه‌رمانبه‌ر بووه له‌وێ و دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سلێمانی.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له مه‌كته‌به‌كانی فه‌یسه‌لیه‌و پیره‌مه‌گرون و ئه‌مین زه‌كی به‌گ ته‌واوكردووه.
خوێندنی ناوه‌ندی له ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین له سلێمانی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1969/1970 خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی ته‌واوكردووه.
له‌ساڵی 1973 له شاری قه‌ڵادزێ به مامۆستا دامه‌زراوه‌و به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه‌و ماوه‌یه‌ك له شێنی مامۆستا بووه.
له كۆتایی ساڵی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و سه‌ره‌تا له قوتابخانه‌ی مه‌ولانا خالید و پاشان له قوتابخانه‌ی بێخود بووه به مامۆستای هونه‌ر.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1969 و چوه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی و له به‌شی مووزیك و یه‌كه‌مجار له ئاهه‌نگێكی سه‌ر شانۆی ئاماده‌یی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌شداری یه‌كه‌م چالاكی هونه‌ری كردووه.
دواتر بووه به لێپرسراوی به‌شی مووزیكی كۆمه‌ڵ و به‌رده‌وامبووه تا ساڵی 1977 و كاری ئاماده‌كردنی گۆرانی بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند كردووه.
ساڵی 1977 له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كۆمه‌ڵیان به‌جێهێشتوه‌و تیپی مۆسیقای مه‌وله‌ویان دامه‌زراندوه‌ته‌وه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمیان بۆ وه‌رگرتووه‌و چه‌ند ئاهه‌نگێكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سیل و خانه‌ی بێ دایك و باوكان له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ له جافه‌ران و ده‌ره‌ویان ئه‌نجامداوه.
له هه‌مان ساڵ تیپی مۆسیقای مناڵانی بێخودی دروستكردووه.
كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و تیپی مۆسیقای مناڵانی بێخودی ئه‌نجامداوه.
ئه‌گه‌رچی هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داغی په‌یوه‌ندی به‌هیچ رێكخراو و حزبێكی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵام هاوكاری رێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كردووه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ساڵی 1982 كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و چوه‌ته وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێبووه.
هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ئاره‌زوومه‌ند تیپی مووزیكی ئاواره‌ی دروست كردووه‌و به‌شداری ئاهه‌نگیان كردووه بۆ ناساندنی مووزیك و كه‌لتوری كوردی له وڵاته‌كانی هۆڵه‌نداو به‌لجیكاو ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا‌و بریتیانیا.
ساڵی 1983 به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نیشتیمانی به‌رهه‌مهێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌و سه‌رجه‌م ئاواز‌و مووزیكی خۆی بووه‌و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ گروپێكی هۆڵه‌ندی به‌رهه‌مهێناوه.
ساڵی 1986 ـ 1991 له كۆنسێرفاتیۆم مووزیكی خوێندووه له هه‌ردوو به‌شی دانان و فێركردنی مووزیك و بڕوانامه‌ی وه‌رگرتووه‌و ده‌توانێت له‌هه‌مان كۆنسێرفاتیۆم ببێته‌وه به مامۆستا.
ساڵی 1988 سیمفۆنی شیعری هه‌ڵه‌بجه‌ی داناوه كه له‌لایه‌ن ئۆركێسترایه‌كی هۆڵه‌ندی ژه‌نراوه له هۆڵه‌نداو روسیا بۆ چه‌ند جارێك.
ساڵی 2000 قوتابخانه‌ی مووزیكی نامۆی دامه‌زراندووه له هۆڵه‌نداو زیاتر له 100 خوێندكاری پێگه‌یاندووه‌و به‌رده‌وامه. له قوتابخانه‌ش تیپێكی مووزیكی دروستكردووه كه به‌شداری سه‌رجه‌م فێستیڤاڵه‌كانی هۆڵه‌ندایان كردووه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كاری مووزیكی داناوه كه وه‌كو كۆنسێرت له‌گه‌ڵ ئۆركێسترایه‌كی هۆڵه‌ندی و كۆرس ژه‌نراوه‌و به‌ده‌نگی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و كۆمه‌ڵێك ژه‌نیاری كورد له زۆربه‌ی میدیا كوردیه‌كانه‌وه لێدراوه كه كاری ناوازه‌ی تێدایه.
ساڵی 1991 ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه.
نامدار قه‌ره‌داغی تا ئێستاش له كاری پێگه‌یاندنی خوێندكارانی مووزیك و كاری هونه‌ری به‌رده‌وامه.