کۆی دەنگەکان
0
نارین فەقێ
نارین فەقێ، لە ساڵی 1980 لە شاری دێرك لە رۆژئاوای كوردستان لە بنەماڵەیەكی هونەری لەدایكبووە.
باوك و باپیریشی هونەرمەند بوون، دیوەخانی ماڵباتەكەشیان هەمیشە شوێنی كۆبوونەوەی هونەرمەندە بەنێوبانگە كۆچكردووەكان بووە و كاریگەریی زۆریان لەسەری دروستكردووە.
لە ساڵی 1991 وە لە سوێد نیشتەجێیە.
خاوەنی بڕوانامەی ماستەری مافناسیی ئەوروپییە، جگە لە كرمانجی بە سۆرانیش گۆرانی گوتووە، خاوەنی چوار ئەلبوومی گۆرانییە.