پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

13

ناسر ڕەزازی

ناسری رەزازی، گۆرانبێژ،  ساڵى 1955 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌دایکبووە.

 له‌ ساڵى 1961 لە ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵاندا له‌ خوێندنگه‌ی هه‌دایه‌ت له‌ شاری سنه‌ خراوەتە بەرخوێندن.

 باوکی ناردوویەتە لای مەلایەک بۆ خوێندنی قورئان، ماوەیەک بانگبێژی گەڕەکی خۆیان بووە.

 لە ساڵی 1968 بۆیەکەمجار چووەتە سەرشانۆ و گۆرانیی وتووە، لە ڕادیۆ سنە گۆرانییەکە تۆمارکراوە.

 لە ساڵی 1978 لەگەڵ هونەرمەند مەرزییە فەریقی هاوسەرگیریی کردووە.

 لە ساڵی 1979 یەکەمین ئەلبومی بەناوی دێوانە خۆم بڵاوکردۆتەوە.

 لە ساڵی 1985 لەگەڵ خێزانەکی چوونەتە تاراوگە و لە سوید نیشتەجێ بووە.

 لە ساڵی 2004 گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 لە ساڵى 2015 لە ریزبەندى یەکەمدا بە باشترین هونەرمەندى نیشتەجێى وڵاتى سوید دیاریکراوە و خەڵاتى پێبەخشراوە.

 لە رۆژى 30/1/2016 لەلایەن زانکۆی سواس کە یەکێکە لە زانکۆکانی شاری لەندەن خەڵاتى ھونەرمەندە نەتەوەییەکانى پێبەخشراوە.

 دبلۆمیی وێژەی وەرگرتووە و بووە بە مامۆستای سەرەتایی.

 ئاوازی بۆ چەند گۆرانییەکی خۆی داناوە.

 چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگ لە دەرەوەی و ناوەوەی کوردستان ئەنجامداوە.

 خاوەنى چەندین ڤیدیۆکلیپە.

 جگە لە گۆرانیی وتن شارەزایی لەبواری شیعر و ئەدەبیاتدا هەیە.

 تا ئێستا 13 ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌