پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

3

نه‌وید زه‌ردی

نەوید زەردی گۆرانیبێژی کوردی خه‌ڵكی‌ شاری‌ مەهاباده ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

لە ساڵی 2004ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و 2 ئەلبوم و 9 تاک تڕاکی بڵاوکردووەتەوە و ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکات بریتین لە پاپ، ڕاک، ھیپ ھۆپ و دەکرێ بوترێ کە ھەرسێکیانی تێکەڵکردووە.

له ساڵی 2010 لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئاڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو.

ساڵی 1388ی ھەتاوی 2 بەرھەمی بڵاو كرده‌وه‌.

نەوید لە ساڵی 2011دا ئاڵبۆمێكی‌ بڵاوکردەوە بە ناوی ڕێگا کە یەکەم ئاڵبۆمی‌ فەرمیی ھیپ ھۆپی کوردی بوو.

تا ئێستا چه‌ندین ئاڵبۆمی‌ بڵاو كردۆته‌وه‌‌و گۆرانییه‌كانی‌ بینه‌رێكی‌ زۆریان هه‌یه‌‌و به‌ ئیمپراتۆری‌ جیلی‌ نوێ‌ ناوبانگی‌ ده‌ركردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌