یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

نازدار جەزیری

نازدار حەسەن بۆتان ناسراو به‌ نازدار جەزیری لەدایکبووی 1987 له‌ جەزیرەی بۆتان له‌ باکووری کوردستان.

نازدار لە خێزانێکی ڕۆشەنبیر و ھونەری لەدایکبووە. لە ساڵی 1993 بەھۆی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ململانێکانی حکومەتی تورکیا خێزانەکەیان کۆچ دەکەن بۆ ئەڵمانیا نازداریش لەگەڵ خانەوادەکەی منداڵی و گەنجێتی لە ئەڵمانیا بەسەردەبات.

نازدار لەگەل هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردووە و تا ئێستا چه‌ندین گۆرانی‌‌و ئه‌لبۆمی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.

نازدار یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ زۆر گرنگی به‌ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وام‌ له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه‌ وێنه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ باكوور‌و باشوری كوردستان هەوادارێكی زۆری هەیە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌