هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

نزار زێوێی

نزار فه‌تاح محه‌مه‌د ناسراو به‌ نزار زێوێی ساڵی 1982 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌.

ئاماده‌یی پیشه‌یی ته‌واوكردوه‌. له‌ساڵی 1998 ده‌ستیكردوه‌ به‌ خوێندنی مووزیك له‌سه‌ر ئامێری سێتار و ئێامێری تار له‌شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

نزار دبلۆمی له‌ بواری مووزیكی شانۆدا هه‌یه‌.

مۆڵه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌ی مووزیكی له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران بۆ ئامێره‌كانی تار و سێتار هه‌یه‌.

وه‌ك ژه‌نیاری تار دوو خه‌ڵاتی له‌ كرماشان و تاران به‌ده‌ستهێناوه‌.

دامه‌زرێنه‌ری گروپه‌كانی چریكه‌ی ساوا و ئاته‌شگا و هامون و گروپی مووزیكی كورد و گروپی مووزیكی لوڕه‌.

بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ رێكخراوی مندااڵپارێزی كوردستان و سه‌رنته‌ری گه‌نجان لێپرسراوی به‌شی مووزیك بوه‌، ماوه‌ی 5 ساڵیش له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان مامۆستای مووزیك بوه‌.

ئاماده‌كار و ژه‌نیاری چه‌ندین پرۆگرامی هونه‌ری بووه‌، له‌كه‌ناڵی‌ ته‌له‌ڤزیۆنی‌.

نزار ئه‌لبومێكی تایبه‌تی ژه‌نینی ئامێری تاری هه‌یه‌ به‌ناوی یه‌كه‌م هه‌نگاو.

به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه‌و چه‌ندین گۆرانی و مووزیكی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێرانی ئاماده‌كردوه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌