دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

عوسمان عەلی

عوسمان عەلی، ساڵی 1944 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

تا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندووە، دواتر بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان چووەتە بەر کارکردن. ساڵی 1963 بەهۆی بارودۆخی سیاسی کوردستانەوە چووەتە ریزی شۆڕشەوەو بووە بە پێشمەرگە.

سەرەتای کاری هونەریی لە ساڵی 1965ەوە دەستپێکردووە و لە ساڵی 1969 بووە بە ئەندام لە کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی بەشی موزیکو گۆرانی، کە دواتر وەک یەکێک لە گۆرانیبێژە کاراکان رۆڵی خۆی دیوە لەو بوارەدا.

ساڵی 1967 ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ پێکهێناوە.

لە دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی ئەیلوول، لەگەڵ ئەندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی مۆسیقای شۆڕش کاریان کردووە، دواتر لە ساڵی 1975ـەوە لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی وەک ئەندامێکی چالاک و هەتا دوا چرکەکانی ژیانی بەردەوامبووە، بەڵام هاوکات هاوکاری بەرهەمەکانی: تیپی مۆسیقای مەولەوی، تیپی مۆسیقای شۆڕش و تیپی مۆسیقای نەورۆزیشی کردووە.

هەروەها لە زۆربەی بۆنە نیشتیمانی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆنسێرت و فێستیڤاڵەکان دا لە عێراق و هەرێم دا بەشداریکردووە. هەمیشە ئەندامێکی چالاک و دیاری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە. هونەرمەند لە ساڵی 1996ەوە بووە بە لێپرسراوی کارگەی جلوبەرگی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لە ساڵی 2005 دا و لە کاتی چڕینی مەقام دا دوا هەناسەی بەخشی بەجیهانی قەشەنگ و فراوانی هونەری کوردی.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌