هەینی - 23ی خەرمانانی 2724

کۆی دەنگەکان

86

عوسمان ھەورامی

عوسمان کێمنەیی، یان عوسمان گەچێنەیی، یان عوسمان ھەورامی لەدایکبووی ساڵی 1936ی‌ گوندی‌ كێمنه‌ی هه‌ورامانی شاری‌ پاوه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌.

گۆرانیبێژی کوردە کەبەشێوەزاری هەورامی گۆرانی دەڵێت له‌ ته‌مه‌نی‌ 10 ساڵییه‌وه‌.

عوسمان هەورامی هەر لەمنداڵییەوە حەزی بەگۆرانیوتن هەبووە بەڵام لەساڵی 1965 ناسرا دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆرانی خۆی لەڕادیۆی کرماشان.

پاش پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ دێته‌ گوندی‌ گه‌چێنه‌ی‌ هه‌ورامان له‌ به‌شی باشووری‌ كوردستان و به‌رده‌وامی‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌دات و زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستان ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندگێڕان. پاشان نیشته‌جێی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت تا كیمیابارانی‌ 16ی ئاداری 1988 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌زار نه‌وار له‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌ تۆمار و پێشكه‌شی هه‌ودارانی‌ ده‌كات.

نمایش و کۆنسێرتی هەبووە لە سنە، سەقز، کەرکووک و هەڵەبجە.

برازایه‌كی‌ له‌ مه‌ریوان هه‌زار و دوو سه‌د نه‌واری‌ كۆ كردووه‌ته‌وه‌ به‌ته‌نیا ده‌نگی‌ خۆی‌، به‌ڵام هه‌ندێ گۆرانی تێدا دووباره‌ن، به‌ڵام نزیكی‌ 800 نه‌واری‌ هه‌یه‌ بێ دووباره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی‌ تر چه‌ند نه‌واری‌ تۆمار كردووه‌ كه‌ له‌ ژماردن نایه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار له‌ زه‌ماوه‌نده‌كان بۆ سۆرانی و جافه‌كان گۆرانیی‌ سۆرانی‌ و هۆره‌یشی‌ چڕیوه‌.

عوسمان هەورامی بەیەکێک لە گۆرانیبێژە کاریگەرەکانی سەر جۆری سیاچەمانە دادەنرێت.

عوسمان كێمنه‌یی‌ ساڵی 1992 ده‌رمانخوارد كراو چیتر گه‌رووی‌ نه‌یتوانی‌ گۆرانی‌ بچرێ.

كێمنه‌یی تا ئێسته‌ چه‌ندان خه‌ڵاتی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ به‌رانبه‌ر خزمه‌تی‌ هونه‌ریی پێ به‌خشراوه‌ كه‌ دواینیان له‌ فێستیڤاڵی رۆژی جیهانی‌ موزیك له‌لایه‌ن ماڵی موزیكی ئێرانی‌ له‌ تاران مه‌دالیای‌ زێڕینی پێ به‌خشرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌