کۆی دەنگەکان
0
پەیوەند جاف
پەیوەند جاف له‌دایكبووی ساڵی 1968ـه له شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری كوردستان به‌ڵام گه‌وره‌بووی شاری سلێمانییه.
له بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده‌كانی جافی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
له 10 سانه‌وه خولیای هونه‌ر بووه‌و له كۆڕی سرووده‌كانی قوتابخانه به‌شداری كردووه.
هیچ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به هونه‌ر نه‌خوێندووه‌و مامۆستای نه‌بووه، به‌ڵام حه‌ز‌و ئاواتی خۆی به هونه‌ر وای كردووه ببێ به هونه‌رمه‌ندێكی ناودار.
پەیوەند له هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی كرد به هونه‌ری گۆرانی وتن و له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی مۆسیقا كاری كردووه.
پەیوەند جاف ساڵی 1993 كوردستانی جێهێشتووه‌و چۆته وڵاتی سوید.
په‌یوه‌ند جاف ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه‌و كچی شاعیر شێركۆ بێكه‌س هاوژینیه‌تی.
پەیوەند جاف ئێستا یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کورد، خاوەنی چەندین ئەلبۆم و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە، ئاھەنگ و کۆنسێرتیشی لە چەندین شوێن ئەنجام داوە. هەروەها چەند گۆرانییەكیشی بە شێوەی دوێت بڵاو كردووەتەوە.