پێنجشەممه - 30ی خاکەلێوەی 2724

کۆی دەنگەکان

892

قادر ئەلیاسی

قادر ئەلیاسی لە ساڵی 1961ی زایینی لە ئاواییەکی سەر بە ناوچەی زەھاو، بە ناوی ئەلیاس بەرعەلی قەرەسەنی قەرەحەسەن لە دایک بوو.

بەھۆی نەبوونی قوتابخانە لە گوندەکەیاندا نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا بخوێنێ. لەبەر ئەمە لە تەمەنی 10 تا 12 ساڵانیدا دەستی کردووە بە خوێندنەوە و لە 2 ساڵ توانیویەتی 5 ساڵی سەرەتایی تەواو بکات.

دەورانی سێ ساڵی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ناوەندی سەعدی لە میرئەحمەدی شاری سەرپێڵ زەھاو و ساڵەکانی یەکە و دووھەمی دواناوەندی لە قوتابخانەی حەکیم نیزامی ھەمان شاردا بە سەرکەوتنەوە تەواو کرد. ناوی خۆی نووسیبوو بۆ ساڵی سێھەمی دواناوەندی کە شەڕی نێوان عێراق و ئێران و ھاوکات بەوە ھەڵمەتی ئێران لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش دەستی پێ کرد و قادر ئەلیاسیش چووه‌ نێوی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

لە ساڵی 1988 ھاوسەرگیریی کردووە و ئێستا دوو منداڵی ھەیە. 

قادر ئەلیاسی یەکم کەڕەت لە شەڕی کوردستان دەستی کرد بە گۆرانیچڕین بۆ پێشمەرگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بە دوای ماوەیەک ناوبانگی دەر کرد.

قادر ئه‌لیاسی‌ له‌ وڵاتی‌ نوروێژ ژیان به‌سه‌ر ده‌با.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌