هەینی - 30ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

0

قادر زیره‌ك

قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فا ناسراو به‌ قادر زیره‌ك له‌ساڵی 1954 له‌ گوندی بێركۆت له‌ باشووری‌ كوردستان له‌دایكبووه.

هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ئه‌وینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای كوردی هه‌بوو، كه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تیدا به‌دی كراوه‌و توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی لاسایی كردنه‌وه‌ په‌ره به‌به‌هره‌كه‌ی بدات.

ئه‌م لاسایی كردنه‌وه‌ش به‌هونه‌ر و ده‌نگی مامۆستای گه‌وره حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌وه‌بوو، به‌ئه‌وینی ئه‌وه‌وه لاسایی كردۆته‌وه و هه‌ر له زووه‌وه خولیای گۆرانی و ده‌نگی ‌حه‌سه‌ن زیره‌ك بووه، نازناوی زیره‌كیش هه‌ر بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه هونه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.

قادر زیره‌ك له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی له بێركۆت ته‌واو كردووه، دواتر دێته شار و قۆناغی له‌ شار ته‌واو ده‌كات، به‌هۆی بارودۆخی ژیان ناتوانێ خوێندن ته‌واو بكات و تاكو سێی ناوه‌ندی ده‌خوێنی.

قادر زیره‌ك له‌ساڵی 1969دا ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ‌.

ساڵی 1973 به‌هۆی‌ كاره‌ساتێك هاوژینه‌كه‌ی‌‌و منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست ده‌دا.

له‌ساڵی 1976دا دووباره‌ ژیانی هاوبه‌ش پێك دێنێ‌.

قادر زیره‌ك یه‌كه‌م گۆرانی له‌ساڵی 1977دا له ئێزگه‌ی كوردی له‌به‌‌غدا تۆمار كردووه به‌ناوی دوورم له‌ یاران. ئه‌م گۆرانییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هونه‌رمه‌ند بوو له‌و كات و ساته‌دا و بووه مێژوویه‌ك بۆ ئه‌رشیفی ناوبراو، كه تا ئێستاش ئه‌م گۆرانییه هه‌ر به نه‌مری ماوه‌ته‌وه و یه‌كێكه له گۆرانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان.

دواتر له‌ساڵی 1980دا توانی چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیكه تۆمار بكات له‌وانه دوگمه‌ی سینه، ئه‌مان ساقی، له‌بنه‌وار، بازی كوێستان، ئیتر قادر زیره‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا زیاتر ناسرا.

له ساڵی‌ 1981 قادر زیره‌ك به‌هۆی‌ كاره‌ساتی‌ ئۆتۆمبیل گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌