دووشەممه - 16ی رەزبەری 2724

کۆی دەنگەکان

0

رەفیق چالاك

رەفیق تۆفیق مەحموود رەسووڵ كە بە رەفیق چالاك ناسراوە ساڵی 1923 لە گەڕەكی پیرەمەسووری شاری سلێمانی لەدایك بووە.

 هونەرمەندێكی دیارو ناسراوی كوردستانە.

لە قوتابخانەكانی سلێمانی‌و سەرسەنگ‌و كۆیە خوێندویه‌تی‌و دواتر لەساڵی 1941 خانەی مامۆستایانی لادێی لەشاری بەغدا تەواو كردووە‌و بووە بەمامۆستا.

چالاك لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای هونەرەكانی شانۆو گۆرانی بووە‌و بۆ یەكەمجار لەساڵی 1933 چۆتە سەر تەختەی شانۆ.

لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی و له‌سالی  1942  لەگەڵ گۆرانی شاعیر‌و ره‌مزی قه‌زازو چەند هاوڕێیەكیدا چونەتە رادیۆی یافا‌ له‌ فه‌له‌ستین و بۆ ماوەی 3 ساڵ لەبەشی كوردی ئەو رادیۆیە خزمەتیان كردووە. لەساڵانی 1950 -1956 لە رادیۆی كوردی بەغدا كاری كردووە.

ساڵی 1957 لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانیان دامەزراندووە‌و خۆی بووە بەیەكەم سەرۆكی ئەو كۆمەڵەیە.

چالاك وه‌ك رۆژنامه‌نووسیش خزمه‌تی كردووه‌و وتارو په‌خشانی جوانی‌ هه‌یه‌و ماوه‌یه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كانی بڕواو برایه‌تی بووه‌.

چالاك وەك هونەرمەندێك لەسەر هەڵویستە سیاسییەكانی چەند جارێك لە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

چالاك بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا كردووە‌و خاوەنی دەیان گۆرانی‌و مەقام‌و سروودی نیشتمانیە.

ئەم هونەرمەندە  ساڵی‌ 1973 كۆچی‌ دوایی كرد‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌