کۆی دەنگەکان
0
رەسووڵ گەردی
رەسووڵ ئیبراهیم سوڵتان ناسراو بە رەسووڵ گەردی ساڵی 1922 لەگوندی قەلادگەی نزیك شاری هەولێر لەدایك بووە.
رەسووڵ گەردی هونەرمەندێكی دیارو ناسراوی كوردستانەو خزمەتێكی گەورەی بە هونەری كوردی كردووە.
لە هەولێر خوێندویەتیو هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای هونەری گۆرانیو مەقامو حەیران بووەو لەو بوارانەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووە.
گەردی ساڵی 1947 چۆتە شاری بەغداو لەوێ لەرێی رادیۆی كوردی بەغداوە بەرهەمە هونەرییەكانی پێشكەش بەخەڵكی كوردستان كردووەو لەو رێگەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسراوە.
گەردی ئەو ماوەیەی لە رادیۆی كوردی بەغدا بووە 680 گۆرانیو مەقامو حەیرانی تۆمار كردووەو وەك گەنجینەیەكی هونەری بەنرخ ماوەتەوە.
رەسووڵ گەردی شاعیریش بووەو نازناوی شاعیری بێزار بووەو هەر بۆیەش حەزی كردووە بە رەسووڵ بێزار گەردی ناوی بهێنرێ.
لەبواری شیعرو ئەدەبدا خاوەنی چەندین كتێبو نامیلكەیە.
هونەرمەند رەسووڵ گەردی ساڵی 1994 كۆچی دوایی كرد.