کۆی دەنگەکان
0
ڕۆژدا
ڕۆژدا ئایکۆچ ناسراو بە ڕۆژدا له ساڵی 1978 له پارێزگای سێرت له باكووری كوردستان لهدایك بووه.
گۆرانیبێژێکی کورده.
لە 1992 چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لەوێ لە 1993ـەوە ھاوکاریی خۆی لەگەڵ ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا و کۆما گولێن خەرزان دەست پێ کردووە.
ساڵی 2010 بە ھۆی خوێندنی گۆرانیی "ھەڤال کاموران"» لە ئامەددا لە شوێنێکی گشتیدا دەستبەسەر کرا و لە دادگایەکی تورکیادا حوکمی یەک ساڵ زیندانی پێ درا.
چهندین ئاڵبۆم و بهرههمی دیكهی ههیه.