چوارشەممه - 21ی سەرماوەزی 2724

کۆی دەنگەکان

16

سه‌باح هه‌ورامی

سه‌باح حه‌مه‌ ساڵح ناسراو به‌ سه‌باح هه‌ورامی له‌ ساڵی‌ 1963 له‌گوندی‌ خارگێلانی‌ له‌‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامانی هەرێمی باشووری‌ کوردستان له‌دایک بووه.

یه‌کێک بوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌کانی ناوچه‌ی هه‌ورامان.

پاش داویی هێنان به‌ خویندن له‌ په‌یمانگای‌ کشتووکاڵی له‌ ساڵی 1989 په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووه‌و پله‌ی عه‌میدی زێره‌ڤانی هه‌بوو.

‌خاوه‌نی‌ گەلێک بەرهەمی هونەری و بەتایبەت سیاچەمانەی هەورامییە و ساڵانێکی زۆر خزمەتی بە هونەر مۆسیقای زاراوەی هەورامی کردووە.

سه‌باح هه‌ورامی بە یەکێک لە ئوستادەکانی سیاچەمانەی هەورامی دادەنرێت و خاوەنی دەیان بەرهەمە و زۆر گۆرانیبێژی تازەی هەورامان گۆرانیەکانی ئەویان گوتووەتەوە و سوودیان وەرگرتووە لە ئەزموونی ئەو، ئەو کاتەی لە ژیاندا بوو.

دواین بەرهەمی کلیپ کراویشی گۆرانیەک بوو بەناوی سوبحەن بۆی گوڵان.

سه‌باح هه‌ورامی ساڵی‌ 2012 لە تەمەنی 49 ساڵیدا، لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌