دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

سابیر کوردستانی

هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە.

سابیر كوردستانی لە ساڵی 1970وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە‌، به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد داده‌نرێت، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. و ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد.

ئەو هونەرمەندە باوکی سێ کچ و کوڕێکە.

لە ساڵی 2020، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌