یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

سەعدوڵڵا نەسیری

سەعدوڵڵا نەسیری لە ساڵی 1976 لە سنە لەدایکبووە.

لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لەگەڵ دەف ئاشنا بووە و دەستی بە کاری مووسیقا کردوە. ساڵی 1991، لە تەمەنی 15 ساڵیدا بە ھۆی ساز کردنی مووسیقای شانۆگەریی "کچی هەتاو" خەڵاتی باشترین مووسیقای شانۆیی لە فیستیڤاڵی شیراز بەدەستهێنا. دواتر ئەم دەستکەوتە مووسیقاییانەی ئەو لە فێسیڤاڵی گوڵڕێزانی لاوانی ئێران بە ئاھەنگی شانۆی "مەهپارە" دووپات بووە.

تا ساڵی 2001 مووسیقای بۆ زیاتر لە 40 بەرهەمی شانۆیی ساز کرد و مووسیقایشی بۆ چەندین فیلم ساز کرد کە هەر کامەو بە ناونیشانێکەوە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا خەڵاتیان بەدەستهێنا. نەسیری تا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە زانکۆکانی ئێران لە سەر مووسیقای کوردی ساز کردووە.

نەسیری ھەروەھا چەندین کاسێت و ئەلبۆمی لە ناو ئێراندا بڵاو کردووەتەوە و چەندین کۆنسێرتیشی لە دەرەوەی ئێران بە ڕێوە بردە.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌