سێشەممه - 15ی خەزەڵوەری 2724

کۆی دەنگەکان

82

سەڵاح داودە

سەڵاح كوری محەممەد كوڕی خدر بارام چاوش ناسراو به سەڵاح داودە، ساڵی 1935 لە دایكێکی كەلهوڕی لە ئاوایی ئەلبو سەباح لە سنوری پارێزگای كەركوك لە خێزانێكی هونەریی لە دایكبووە.

داودەی مەقام بێژ، خاوەنی نزیكەی 100 بەرهەمی تۆمار كراوە.

لە ساڵی 1957 یەكەم بەرهەمی خۆی لە ڕادێۆی كوردی بەغدا تۆمار كردووە كە مەقامی خورشیدی بووە، لە كۆتایی ساڵەكانی شەستەكان لەگەڵ فایەق و ئەحمەد داودەی برایدا، تیپێكی هونەریی میللی كوردیی پێكدەهێنن و چەندین بەرهەم لە تەلەفزیۆنی ئەوكاتەی كەركوك تۆمار دەکەن، ئەوەش دەبێتە یەكەم تیپی میللی كوردی لە شارەکە.

لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو، سەڵاح داودە لە یەكێك لە تۆمارگەكانی شاری سلێمانیدا بەناوبانگترین بەرهەمەکانی خۆی تۆمار دەکات بە ناوەکانی ڕاوستاوە لەو بانە، خانزادەخان، نایلۆنە، جەمیلە، شەدەلار، ڕێبوار و خرینگە و خرینگە.

داودە ساڵی 1985 مەقامی ئەلڵاوەیسی بەستەی ئامینێ نازەنینێ لە تەلەفزیۆنی كەركوك تۆمار دەکات، ساڵی 2000 لە كەناڵی ئاسمانی بەغداش ئەم بەرهەمانەی تۆمار كردووە مەقامی ئەلڵاوەیسی، بەستەی پرسیم لە چیمەن، مەقامی قەتار و خاوكەر، بەستەی ئێوارە دیتم و مەقامی خورشیدی، بەستەی باوانم.

سەلاح داودە، لە زۆربەی شارەكانی كوردستان بەشداریی لە ئاهەنگی جۆراو جۆر كردووە و شانبەشانی هونەرمەندانی كورد عەلی مەردان، تایەر تۆفیق، هابە، سابیر كوردستانی، شكور خەیات گۆرانی وتووە.

ساڵی 2009 سەڵاح داودە دڵە گەوەرەکەی لە لێدان كەوت و بەیەكجاری ماڵئاوایی لە گۆرانی و مەقامی كوردی کرد و لە گۆڕستانی شۆرجەی کەرکوک بەخاكسپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌