کۆی دەنگەکان
2
سامان عومەر
سامان عومەر لە ساڵی 1972 لە قەزای چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی له باشووری كوردستان لەدایك بووە.
هەر لەتەمەنی منداڵییەوەئاشنای گۆرانی و هونەری کوردی بووە و لەساڵی 1993 یەکەمین بەرهەمی گۆرانی تۆمار کردووە.
دواتر لەساڵی 1994 پەیوەندی لەگەڵ گروپێكی فۆلكلۆری میوزیكی داناوە و چەندین كاری هونەری ئەنجامداوە.
سامان عومەر لەساڵی 1996 دا یەكەم ئەلبۆمی بڵاوكردۆتەوە كه له حەوت تراك پێك هاتبوو.
سامان لەدوای ساڵی 1997 سەربەخۆ کاری هونەری ئەنجامداوە.
ساڵی 2008 بەرەو ئەوروپا كۆچی كردو رووی كرده وڵاتی فینلەند.
هونهرمهند سامان عومەر جگە لەسازکردنی چەندین کۆنسێرت، خاوهنی چهندین ئەلبۆم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوهو بهردهوامی له هونهر.