کۆی دەنگەکان
1
سه‌ید خه‌لیل عالی نه‌ژاد
سه‌ید خه‌لیل عالی نه‌ژاد ساڵی 1958 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی كرماشان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایكبوو.
هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و مۆسیقاژه‌ن و ئاوازدانه‌ری ناوداری كورد و یه‌كێك له رێبه‌رانی ئاینی یارسان بوو.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له په‌یڕه‌وانی ئاینی یارسانی بوون.
سه‌ید خه‌لیل كاتێ ده‌ستی دایه مۆسیقا خۆشبه‌خت بوو، چوونکە باوكیشی سه‌ید شاهموراد عالی نه‌ژاد ژه‌نیاری ته‌مبوور بوو. سه‌ید خه‌لیل به‌هۆی به‌توانایی له‌ژه‌نینی ته‌مبوور بووه‌ته سه‌رپه‌رشتی گرووپی ته‌مبوور له سه‌حنه‌ی كرماشان.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شی هونه‌ر له‌زانكۆی تاران ده‌خوێنێ و به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوی ده‌كات. له به‌شی مۆسیقا ماسته‌ری به ده‌ست هێنا و به‌مشێوه‌یه بووه موزیكژه‌نێكی ئه‌كادیمی.
سه‌ید خه‌لیل به ته‌واوی كاتی خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی ئاینی یارسانی. جگه له‌وه‌ی ته‌مبوورژه‌نێكی لێهاتوو بوو و توانای هونه‌رمه‌ندانه‌ی خۆی له‌و سازه نیشانداوه.
سازه مۆسیقییه‌كانی وه‌ك ده‌ف، نه‌ی و تار و سێ‌تار به‌باشی ده‌ژه‌ند. هه‌روه‌ها خۆشنووس بوو، شیعریشی ده‌نوسی نازناوی بێ قه‌رار بوو.
ره‌دیف و ئاوازی مۆسیقای ئێرانی به‌باشی شاره‌زا بوو. ناوێكی دیاری مۆسیقای عیرفانی و سونه‌تی ئێرانی و كوردی بوو. ئاشنای زۆرێك له‌هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كورد و مۆسیقای ئێرانی بوو.
سه‌ید خه‌لیل له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی گروپی مۆسیقای ته‌مبوور شه‌مس وه‌ك موزیكژه‌نێكی دیاری گروپه‌كه ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو.
ته‌مبوور سازێكی موزیكی كۆنی كورده و هه‌زاران ساڵه كورد ته‌مبوور ژه‌نن، یارسانه‌كان زۆر په‌یوه‌ست و هۆگری ئه‌م سازه‌ن به‌ڵام تا پێش سه‌ید خه‌لیل عالی نه‌ژاد ئه‌و ئامێره ته‌نها له كونجی خانه‌قا و جه‌مخانه‌كانی یارسانه‌كان ده‌ژه‌ندرا، له‌نێو گروپی مۆسیقادا نه‌بوو، ئه‌وه سه‌ید خه‌لیل عالی نه‌ژاد بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی هاته به‌رده‌می و رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووەوه، توانی ته‌مبوور بێنێته ناو گروپه‌كانی مۆسیقاوه و جارێكی تر زیندووی كرده‌وه كه خه‌ریكبوو بیربچێته‌وه.
كارێكی وایكرد كه ته‌مبوور ڕۆڵه مێژووییه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێته‌وه و ببێته‌وه گوڵی مه‌جلیسی تیپه‌كانی مۆسیقا. یه‌كێ له‌و كارانه‌ی پێی هەستا بە كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و میلۆدی و مه‌قام و ئاوازه كوردییانه‌ی كه له‌ناو يارسه‌ییه‌كاندا هه‌یه، زۆربه‌ی به‌شێوه‌ی نۆته‌ی موزیك نوسییه‌وه‌و به‌شێك له‌ئاواز و میلۆدی ره‌سه‌نی كوردی له‌فه‌وتان پاراست.
باشترین سه‌رچاوه‌ش له‌باره‌ی مێژووی سازی ته‌مبووره‌وه نووسرابێ كتێبه‌كه‌ی ئه‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یه‌تی. جگه له‌وه‌ش ده‌یان و سه‌دان خوێندكاری پێگه‌یاند، چه‌ند گروپێكی مۆسیقای وه‌كو شه‌مس و بابا تاهیری دروستكرد‌و به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان و ئێران كاریان له‌گه‌ڵ كردووه.
سه‌ید خه‌لیل لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر قوڵی كردووه له‌سه‌ر كتێبی ئاینی يارسانيیه‌كان، به‌ناوی كه‌لامی سه‌ره‌نجام. كتێبێكی دیكه‌ی كۆكردبوه‌وه خانه ئه‌ڵماس. خانه ئه‌ڵماس یه‌كێكه له پیرانی دیندارانی يارسانى، سه‌ید خه‌لیل هه‌موو به خه‌تی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها كتێبێكی به زمانی فارسی سه‌باره‌ت به مێژووی ته‌مبوور له چاپ دا‌و كتێبه‌كه‌شی ناونا ته‌مبوور له‌كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ
سه‌ید خه‌لیل عالی نه‌ژاد ئینسانێكی هونه‌رمه‌ند بوو، به‌ڵام زۆرتر پێی خۆش‌بوو خۆی وه‌كو سه‌ركرده و ڕێبه‌رێكی ئاینی یارسان نیشان بدات. دیاره له‌و بواره‌دا نه‌یده‌توانی زۆر پێشبكه‌وێت، په‌یڕه‌وێكی وای نه‌بوو وه‌كو ڕێبه‌رێك خه‌ڵك بكه‌ونه شوێنی و په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن. هه‌ر بۆیه زۆر كه‌س له‌و بابه‌ته كه ئه‌و خۆی وه‌ك سه‌ركرده و ڕێبه‌رێكی ئاینی یارسان پیشان ئه‌دا، ناڕازی بوون، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و ئاینه.
ساڵی 2001 خه‌لیلی عالی نه‌ژاد مامۆستای به‌ناوبانگی مۆسیقا و پیری ئه‌هلی حه‌ق، له شاری یوتۆبۆری سوید له کاتێکدا كه بۆ گوتنه‌وه‌ی ده‌رسی مۆسیقا به قوتابیانی چوو بووه ناوه‌ندی فێركارانی سوید، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێرشی كرایه سه‌رو كوژرا. دواتریش له ژوورێكی ئه‌و ناوه‌نده ئاگری تێبه‌ردرا و سوتێنرا.
زۆر كه‌س له ئاشنایانی ئه‌و دڵنیان له‌وه‌ی كوشتنه‌كه‌ی به پیلان بووه و ده‌ستێكی شاراوه‌ی له‌پشت بووه.
كوشتنی به‌وشێوه دڕندانه‌یه بووه سه‌ردرێری هه‌واڵی ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و میدیا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و پاش چه‌ند ڕۆژێك پۆلیسی سوید ته‌رمه سوتاوه‌كه‌یان ئاشکرا كرد. پۆلیسی سوید لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و تاوانه كرد به‌ڵام بێئه‌نجام بوو، چوون ناوی بكوژه‌كانی یا ئه‌و ده‌سته‌ی هۆكاری ئه‌و تیرۆره بوون نه‌دركاند و باسی لێوه نه‌كرد. دوای ئه‌و ماوه زۆره ئینجا ئیجازه‌ی دا به گواستنه‌ی جه‌نازه‌ی سوتاوی ئه‌و بۆ ئێران.
كاتێ به‌و شێوه كوشتیان ته‌مه‌نی 44 ساڵ بوو. وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وكاته‌ی به‌و شێوه كوژرا 121 رۆژ بوو كه به‌ڕۆژوو بوو.
له ڕێوره‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌ی له‌زێدی خۆی له‌شاری كرماشان و له ته‌نیشت گۆڕی باوكی به‌خاك سپێردرا.
له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی 300 ته‌مبوورژه‌ن مۆسیقایان ده‌ژه‌ند كه هه‌موویان لای ئه‌و ده‌رسی موزیكیان خوێندبوو.
له‌سه‌ر هۆكاری كوشتنی خه‌لیلی عالی نه‌ژاد ده‌نگۆی زۆر هەیه و زۆر كه‌س و لایه‌ن كوژرانی سه‌ید خه‌لیلیان به تیرۆر دانا و تاوانه‌كه‌ی دایه پاڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.