یەکشەممە - 16ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

0

شاتوو خۆشناو

 شاتوو خۆشناو لە دایکبووی  1995ی شاری سلێمانی له‌ باشووری‌ كوردستان.

یەکێکە لە خانمە میوزیکژەنە بەتواناکان و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە.

سەرەتای دەستبەکاربوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کاری هونەری لە ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوی‌ منداڵپارێزیی کوردستان.

دواتریش چۆته‌ ئۆکێسترای منداڵانی سلێمانی فێری کاری هونەری بووه‌.

شاتوو لە ساڵی 2010 چووەته‌ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی و بە ئەکادیمییانەتر رۆشته‌ بواری هونەرییەوە و ده‌ستی‌ كرد به‌ چالاكی‌ لەگەڵ گرووپی میوزیکی لوڕ.

شاره‌زایی‌ ته‌واوی‌ له‌ ئامێری‌ سه‌نتوور هه‌یه‌.

شاتوو وەک پیشە مامۆستای هونەره‌ و بە کاری مامۆستاییەوە سەرقاڵه‌.

بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ به‌ناوبانگ كاری‌ كردووه‌. هه‌روه‌ها كاری‌ بۆ مووزیكی‌ كورته‌فیلمیش كردووه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌