پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

4

شڤان پەروەر

ئیسماعیل ئایگون ناسراو به شڤان پەروەر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیار لە ساڵى 1955 لە گوندى سۆرى پارێزگاى رحاى باکورى کوردستان لەدایکبووە.

 لە ساڵى 1974 دەستى بەچالاکى هونەرى کردووە.

 زیاتر لە 25 ئەلبۆمی پێشکەش کردووە.

 بە ھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانیەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێدەنرێت.

 لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن.

 لە ساڵی 1976بە ھۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە وڵاتی بە جێھێشتووە و چوەتە وڵاتى ئەڵمانیا.

 لە ساڵی 2004 لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری دامەزراندووە.

 لە ساڵى 2004 لە ئەلبومی من بێریا تە کریە، خەڵاتی گرنگترین مۆسیقای فەڕەنسا لە بەشی مۆسیقای جیھاندا بردۆتەوە.

 لە ساڵى 2009 داواى لێکراوە لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد.

خاوه‌نی‌ ده‌یان گۆرانی‌‌و سروودو ئاوازه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌