پێنجشەممه - 13ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

12

سمایل سەردەشتی

ئيسماعیل سەردەشتی گۆرانیبێژێکی کورد له ساڵى 1974 شاری قەڵادزێ لە دایک بووە. ھەر لە نەوەدەکانەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە. لە رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بە ھۆی وتنی گۆرانی سیاسی دەستگیر دەکرێ و ساڵی 2005 ئه‌ڕواته‌ باشووری‌ كوردستان. سەردەشتی خاوەنی 4 منداڵ بووە بە ناوەکانی کەیوان، کۆمار، شیما، شیلا.

سەرەشتی خاوەن تۆناژێکی تایبەتی دەنگ و شێوازێکی وتنی تایبەت بە خۆی بوو. زۆر جار ناوئاخنی بەندەکەکانی بە باسی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی خاک و کورد ڕازاندۆتەوە و ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە چەند جار دەستبەسەر کرێ و دواجاریش ناچار بە جێھێشتنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و لە باشووری‌ كوردستان گیرسایەوە.

سەردەشتی ڕۆژی 2008/8/1 لە سەر ڕێگای سەنگەسەر ـ ڕانیە تووشی ڕوداوی ھاتووچۆ دەبێ و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدا. پێشتر وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی لە ئاڵای کوردستان بپێچرێ، وەسیەتی بە جێ ھێنراو له‌ گۆڕستانی‌ شه‌هیدانی‌ دێموكرات له‌ كۆیه‌ به‌خاك سپێردا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌