کۆی دەنگەکان
78
تاهیر تۆفیق
تاهیر تۆفیق
تاهیر تۆفیق ئەوڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی، له ساڵی 1922 له گه‌ڕه‌کی به‌فری قه‌ندیى شار‌ی کۆیه لە دایکبووە.
لە ساڵى 1929 ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا باوکی ده‌یباته سوخته‌خانه و هه‌ر له‌وێشه‌وه فێری ئه‌لف بێی کوردی و عه‌ره‌بی بووە.
لە ساڵی 1932 دەچێتە خوێندنگای سەرەتایی و لە بەر زیرەکی لە پۆلی دووەم دادەنرێت.
لە ساڵى 1936 لە ته‌مه‌نی 14ساڵیدا که لە پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بووه به‌هره‌ی گۆانیبێژی هەبووە و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێت، وه‌ک که‌سێکی دەنگخۆش بە ناوى تاهیر تۆفێق ناوی ده‌رکرد و دواتر نازناوى خاڵه تاهیرى پێبەخشرا.
لە ساڵی 1942 بەهۆى گرانى و هەژارییەوە به ناچاری ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێک له ئه‌رکی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌رشانی.
تاکو پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیی خوێندووە.
له ساڵی 1945ه‌وه بووه‌ته سه‌ر ده‌سته‌ی مه‌قابێژانی سه‌ر شانۆی ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆزی کورد و گه‌لێک گۆرانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وتووە.
له ساڵی 1945بۆ یه‌که‌مجار دەچێتە رادیۆى به‌غدا و مه‌قامی ئه‌ی له‌گورێ له سووره گوڕێ و به‌سته‌ی کراس زه‌ردێی تۆمارکردوەو بڵاویکردۆتەوە.
لە رۆژى 12/9/1956 لە شارى هەولێردەبێتە فەرمانبەر بە کاتبی ناحیەی سیدەکان.
لە ساڵی 1957 دەچێتە شارى بەغدا و لە دووای شۆڕشی 14ی تەمموز دەگەڕێتەوە کۆیە.
لە ساڵی 1980 توشی پاڵە پەستۆی خوێن و شەکرە دەبێت چەند جاریش بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی چووە بۆ دەرەوەی وڵات بەڵام بێ سوود بووە.
له‌ماوه‌ی ژیانیدا شه‌ش نامیله‌که و په‌رتوکی به‌و ده‌قه شیعریانه‌ی بۆ گۆرانی وتویەتى به‌چاپى گه‌یاندووه.
له ساڵی 1983 کتێبى گوڵی سه‌ربه‌ستی لەلایەن که‌ریم شاره‌زا چاپکراوە و پێشەکى بۆ نوسیووە.
نازناوى هونەرمەندى گەلى پێدراوە.
رۆژى کۆچى دوایشى بووە بە رۆژی هونەر.
لە ساڵی 1987 لە تەمەنى 65 ساڵیدا له شار‌ی کۆیه کۆچى دوایى کردووە و هەر لەو شارە لە مەراسیمێکى شایستەدا لە گۆڕستانی غەریبان بەخاک سپێردراوە.