دووشەممه - 10ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

تاھیر خەلیلی

تاھیر خەلیلی ساڵی 1956 (1335 ھەتاوی) لە شاری بۆکان لە رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان دایک بووە.

بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی 15 ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو كرده‌وه‌. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد.

دواتر چووه‌ تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی 18 ساڵی دا. ھەروەھا تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە.

لەو کاتە دا بوو کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە ھەستێکی نەتەوەیی یوە چووە ناو خەبات و بوو بە پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ کوردستان و لە شۆرش دا زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاو بۆته‌وه‌.

بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە ھەموویان پێ سەر کەوتوو تر بووە.

ئێستا له‌ وڵاتی‌ نوروێژ نیشته‌جێیه‌.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌