چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

تارا جاف

تارا جاف ساڵی‌ 1958 لە شاری بەغدا لەدایک بووە.

گۆرانیبێژ و مۆسێقازانی کوردی شارەزا لە "چەنگ".

خۆی بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن. لە بەغدا فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە. ساڵی 1976 ڕۆشتووە بۆ بریتانیا. لە ساڵی 1991ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. زۆربەی زانستی مۆسیقاییەکەی خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی مووزیکی نەخوێندووە.

تارا جاف چەن ئەلبۆمێکی ھەیە و کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان ھەبووە. ئێستا لە بریتانیا لە چەند جێگەیەک بە چەنگ مۆسیقای ئارام دەژەنێ بۆ نەخۆشەکان.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌