چوارشەممه - 12ی بانەمەڕی 2724

کۆی دەنگەکان

1

ئیبراھیم تاتڵیساس

ئیبراھیم تاتڵیساس لە 1952 لە ناوچەی سوێرەک کە سەر بە پارێزگای ڕحایە لە باکووری کوردستان لە دایکبووە. باوکی عەرەبە و دایکیشی کوردە گۆرانیبێژێکی بە ڕەچەڵەک کوردی باكووری‌ كوردستانه. زۆربەی گۆرانییەکانی بە زمانی تورکین، چەند گۆرانییەکی بە زمانی کوردی ھەیە.

پێشتر کاری ئەکتەریشی کردووە. تا ئێستا زیاتر40 ئەلبومی گۆرانی ھەیە.

ئیبراھیم تاتڵیساس یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندەکانی كوردستان و تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.

بەھۆی ھەژاریەوە نەیتوانیوە بچێتە بەر خوێندن و ھەر لە منداڵیەوە لەگەڵ حوسێنی برای دەستیان کردووە بە کارکردن. ئیبراھیم پێش ئەوەی ببێتە گۆرانیبێژ کرێکاری کردووە.

تاتڵیساس لەساڵانی 1960ەکان لە گازینۆ و دانیشتنەکاندا گۆرانی ووتوە کە لە ساڵی 1968 یەکەم ئەلبومی بە ناوی Kara kiz واتە کچی ڕەش بڵاوکردەوە

ساڵی 1975 بۆ یەکەم جار چووە نێو ژیانی ھاوسەرگیری و لەگەڵ عەدالەت دوراک دا ھاوسەرگیری ئەنجام دا و ھاوسەرگیریەکەیان ماوەی سێ ساڵی خایاند و لە ساڵی 1978 لە یەک جیابونەوە و لە ساڵی 1979 ھاوسەرگیری لەگەڵ پەریھان ساڤاش دا ئەنجام دا لەم ھاوسەرەی کچێکی دەبێت بەناوی مەلەک زوبەیدە لە ساڵی 1984 نێوانی ئیبراھیم و پەریھان تێکدەچێت. پاش ئەوەی لەگەڵ پەریھان ساڤاش جیابویەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەریا تونا ئەنجام دا کە لە ھەر سێ فلیمی gulum benim gunah yalnizim دەوری لەگەڵ ئیبۆ بینیوە و لە ساڵی 1992 کوڕێکیان دەبێت بە ناوی ئیدۆ و لە ساڵی 2002 لە یەکتر جیادەبنەوە.

لە ساڵی 1996 لە دوای کلیپی agliyorum kahrimdan ئیبراھیم نازناوی ئیمپڕاتۆری پێ دەبەخشرێت پاشان ئیبراھیم دەچێتە ناو سیاسەت و لە ساڵی 2007 لەسەر لیستی گەنج پارت لەسەر شاری ئەستەمبوڵ خۆی دەپاڵێوێت بەڵام ئەم لیستە دوای ئەوەی شکست دەھێنێت لە ساڵی 2011 لەسەر لیستی ئاکپارتی لەسەر شاری ئورفا خۆی دەپاڵێوێت لە پاشان لە شەوی 14/3/2011 پاش ئەوەی کە لە کەناڵی beyaz show دێتە دەرەوە لەلایەن دوو چەکدارەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ دەکەن کە دوو فیشەکی بەردەکەوێت کە یەکێکیان بەر مێشکی و یەکێکیان بەر لوتی دەکەوێت پاشان خێرا دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی ئاجیبادەم ھەر لەو شەوەدا پێنج نەشتەرگەری بۆ مێشکی دەکەن تا فیشەکەکە دەردەھێنن پاشان چەکدارەکە دەستگیرکرا کە عەبدوڵا ئۆچماکە بە سزای زیندانی 36 ساڵ سزا درا ھیچ لێبوردنێکی گشتیش نایگرێتەوە لە 7/4/2011 کە دەکاتە ڕۆژی سێ شەممە تاتڵیساس ڕەوانەی ئەڵمانیا دەکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پاشان لە 27/9/2011 ھاوسەرگیری لەگەڵ ئایشەگوڵ یەڵدز ئەنجام دەدات و کچێکیشی لێ دەبێت بە ناوی ئیلیف ئێدا لە ساڵی 2014 گەورەترین نەشتەرگەری مێشک ئەنجام دەدات کە نەشتەرگەریەکەی سەرکەوتوو دەبێت لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرھەمھێنانی ئەلبومێکی نوێ.

 ئیبراھیم خاوەنی چەندەھا شتی بەنرخە له‌ هۆتێله‌وه‌ تا چێشتخانه‌‌و ته‌له‌ڤزیۆن‌و وێستگه‌ی‌ پاس‌و ئاژانسی‌ هه‌واڵ.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌