سێشەممه - 15ی خەزەڵوەری 2724

کۆی دەنگەکان

1

خەلیل سەدیقی

خەلیل سەدیقی، گۆرانیبێژی به ناوبانگی کورد، ساڵی 1928 له شاری مەهاباد له دایک بووه.

خه‌لیل سه‌دیقی له‌م ده‌نگانه‌یه که خاوه‌نی شوناس و پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و خاوه‌نی شێوازی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و "ست فاتمه" یه‌کێ له‌ هه‌ره‌ به‌رزترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌ییه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌.

شاره‌زایه‌کی باشی له‌هه‌مبه‌ر مۆسیقاو به‌ تایبه‌ت مۆسیقای فارسی و سه‌بکی سوننه‌تی هه‌بووه‌ و ئه‌و شاره‌زایه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی و باوکی که‌ هۆگری ئه‌و شێوه‌ به‌رهه‌مه‌ هوونه‌ریه‌‌بووه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ شێعره‌کانی وه‌فایی ئاشنا ده‌بێ و دوای تێکه‌ڵ بوونی زیاتر له‌گه‌ڵ شێعری شاعیرانی کورد ئاشنا ده‌بێ. له‌بواری هه‌ڵبژاردنی شێعری شاعیرانه‌وه‌ شاره‌زایه‌کی تایبه‌تیشی هه‌بووه‌ که‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌ر ده‌خات که‌ چه‌ند هۆگری نه‌ته‌وه‌ په‌ره‌ستی و بایه‌خ‌دان به‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه‌.

خه‌لیلی سه‌دیقی بایخی مۆسیقای زانیوه و شێعر و ئاهه‌نگ و چه‌شنی دابه‌ش کردنه‌که‌ی به لاوه گرینگ بووه و ئاستی توانایی و شوێندانه‌ری ژه‌نیاره‌کانیشی زانیوه‌و له‌گه‌ڵ موجتەبا میرزادە خه‌ریکی کار کردن بووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌و وته‌یه‌ی ئه‌و به‌دی ده‌کرێ که‌ کاتی خۆی له ڕادیۆی سنە ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ژه‌نیاره‌که‌م میرزاده نه‌بێ گۆرانی ناڵێم!" وێده‌چی ژه‌نیاری سه‌ره‌کی ئاوازی "ست فاتمه"ش هه‌ر میرزاده‌ بووه‌.

له‌ سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، ته‌مه‌نی 16 ساڵ ده‌بێ و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له‌ لاوانی کورد ده‌نێردرێته‌ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و دوای نه‌مانی کۆمار له‌ رێگای سنووری جولفاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ مه‌هاباد و که‌چی دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ مه‌هاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ساواکه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ ژێر چاوه‌دێری و هه‌رده‌م له‌ژێر چاوه‌دێری ساواک داده‌بێ.

"چه‌پکه‌ گولێک بۆ ست فاتمه‌" وێڕای په‌نجه‌ نه‌خشینه‌که‌ی موجته‌بای میرزاده‌ یه‌کێ له‌و شاکارانه‌یه‌ که‌ هه‌ر که‌سی گوێی هونه‌ری هه‌بێ به‌و شاره‌زایی‌ و شاکاری‌یه‌ ده‌زانێ.

خەلیلی سەدیقی لە تەمەنی 39 ساڵیدا لە ساڵی‌ 1348 (1970)، لە نەخۆشخانەی شێروخورشیدی مەهاباد دڵە پڕ لە ئەوینەکەی لە کوتان کەوت و لە گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی مەهاباد بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

لێدوان و په‌یامی‌ هه‌واداران
هیچ لێدوان و په‌یامێك بۆ نیشاندان نیه‌
بۆ زیادکردنی لێدوان پێویست به‌ چوونە ژوورەوەیه‌