کۆی دەنگەکان
3
خەبات میرزا
خەبات محه‌ممه‌د ساڵح ناسراو به خەبات میرزا ساڵی 1969 له سلێمانی له باشوورى كوردستان له‌دایك بووه.
دەرچوی پەیمانگايه و هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژه.
لەساڵی 1985 بۆیەکەمجار لە تیپی شانۆی هونەر دەستی بەکاری شانۆ کرد و زیاتر له 30 كاری شانۆی كردووه. هه‌روه‌ها له چوار دراما‌و شەش فیلم بەشداری کردووە.
لەساڵی 1999ـه‌وه دەستی بەکاری هونەری گۆرانی کردوە و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
زیاتر له 30 گۆرانی تۆمارکردوە و چه‌ندین کلیپی کردووە و به‌رده‌وامه له كاری هونه‌ری.
ساڵی 2000 لە یەکەم کۆنگرەی سەندیکای هونەرمەندان به‌شداری كردووه‌و دواتر بۆماوەی پێنج ساڵ ئەندامی دەستەی کارگێری لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووه .
خەبات میرزا ساڵی 2010 ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری گمۆی دامەزراند و له‌و كاته‌وه بەڕێوەبەری ئەو ناوەندەیه.
خه‌بات میرزا ئه‌ندامی چه‌ندین ڕێكخراوه وه‌ك سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ، ڕێکخراوی ئەڵمانی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و گرنگیدان به کلتووری گەلان، ئەکادیمیانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاهێنان و گرنگیدان بەلاوان، ڕێکخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی.
هونه‌رمه‌ند خه‌بات میرزا دانیشتووی سلێمانییه.